AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٣٠ ١٢:٢٢

لە لایەن تیمێکی پزشکی کورد؛

نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی بڕبڕەی پشت لە سنە ئەنجام درا

نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی بڕبڕەی پشت لە سنە ئەنجام درا

نەشتەرگەری مێشک و دەمارەکان، دیسک و بڕإبڕەی پشت لە پارێزگای کوردستان لە ئەنجامی سەرکەوتووی نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی بڕبڕەی پشت لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر شوکروڵڵا زەندی، نەشتەرگەری مێشک و دەمارەکان، سەبارەت بە ئەو نەشتەرگەرییە ڕایگەیاند: نەخۆشێکی 20 ساڵان کە بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە تووشی شکان و دەرچوونی توندی مۆرەکانی مل بووبوو و خەریک بوو فەلەج بوایە، بە ئەنجامی ئەو نەشتەرگەرییە دەگمەنە، هیوای بە باش بوونی تەواوی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو نەشتەرگەرییە کە بۆ یەکەم جار لە پارێزگای کوردستان ئەنجام درا، بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو دەزگای نوێ، توانیمان مۆرە خەسار بەرکەوتووەکان دەرمان بکەین و پەتەمازە ئازاد بکەین.

زەندی وتی: دوای لێکدانەوەکان، نەخۆشەکە لە یەک ڕۆژدا سێ نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام درا و ئەوە یەکێک لە دژوارترین نەشتەرگەرییەکانی مێشک و دەمارەکانە.

News ID 51316

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha